AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٦ ٠٩:٢٣

بە ناوی پیرۆزی یا ڕەسول ئەڵڵا:

قۆناغە سەرەکییەکانی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار 1400 ی ئەرتەش دەستی پێکرد

قۆناغە سەرەکییەکانی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار 1400 ی ئەرتەش دەستی پێکرد

قۆناغە سەرەکییەکانی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار 1400 ی ئەرتەش، لەژێر ناوی پاکی یا ڕەسول ئەڵڵا(د.خ) بە ئامادەبوونی یەکینەکانی ئاست، ژێر ئاست و گەشتی لە ناوچەی گشتی کەنارەکانی موکران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغە سەرەکییەکانی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار 1400 ی ئەرتەش، بە ناوی پیرۆزی یا ڕەسول ئەڵڵا (د.خ) بە ئامادەبوونی یەکینەی پیادە، زرێپۆش و مکانیزەی هێزی زەوینی ئەرتەش، سیستەمی پەدافەندی هێزی پەدافەندی ئاسمانی، سەرئاوگەڕە ئاستی و ژێر ئاستییەکانی هێزی دەریایی سوپا بە پشتیوانی شەڕکەر و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە ناوچەی گشتی کەنارەکانی موکران دەستی پێکرد.

ئەمیر دەریاوان سەید مەحموود مووسەوی وتەبێکی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار 1400 ی ئەرتەش، بە شرۆڤەی هەندێک وردەکاری قۆناغەکانی ناسینەوە، هەواڵگری و ڕەزمی ئەو مانۆڕە، وتی: ئۆپراسیۆنی کۆ کردنەوەی زانیاری ئەلکترۆنیکی و سیگناڵی و دژە ئەلکترۆنیکی هێزە هێرشبەرەکان بە بەکارهێنانی سیستەمی بیستن و شوێن کەوتنی تاکتیکی و کەناراوی، بە جۆرەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ناسینەوەی ئێرانی ئەبابیل3، یەسیر، سادق، موهاجر 4، سیمۆرغ و جۆرەکانی فڕۆکەی ناسینەوەیی بریتی لە P۳F، RF۴ و بووئینگ 707 بە سەرکەوتن بەڕێوە چوو.

News ID 39874

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha